ژاپۆن.. شەڕ لەنێوان ژمارەیەك كورد‌و تورك دروست بوو

لەنێو ئەو كورد‌و توركانەی بۆ بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیا لەبەردەم باڵوێزخانەی توركیا لە توكیۆ كۆبوونەوە، شەڕێكی توند دروستبوو كە چەند كەس برینداربوون.

بەپێی هەواڵێكی دەنگی ئەمەریكا، دوێنێ دووشەممە لەنێوان نزیكەی 600 كەس لەو هاوڵاتییەك كورد‌و توركانەی بەنیازی بەشداری لەپرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی توركیا سەردانی باڵوێزخانەی توركیا لە توكیۆی پایتەختی ژاپۆنیان كردبوو، شەڕێكی توند دروستبوو كە لانیكەم سێ كەس برینداربوون.

پۆلیسی توكیۆ بەدوای ئەم شەڕە رێوشوێنی توندی ئەمنی لەبەردەم باڵوێزخانەی توركیا گرتووەتە بەر.



PM:02:04:26/10/2015