زیاتر لە 34 ملیار یەن قەرزكراوە لەئاوەڕۆی هەولێردا سەرف دەكرێت

‌یەنی ژاپۆنی
بەوتەی بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 34 ملیار یەنی ژاپۆنی بۆ ئاوەرۆی هەرێمی كوردستان قەرز كردوە، بەڵام تەنها بۆ ئاوەڕۆی هەولێر تەرخان كراوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: ئەمرۆ لە بڕگەی هەشتەمی خشتەی كاردا، باس لە قەرزی یابانی دەكەین بۆ هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی 34 ملیار‌و 417 ملیۆن یەنی ژاپۆنیە، كە ئەمەش تەرخانكراوە بۆ ئاوەرۆی هەرێمی كوردستان.

بەوتەی ئەحمەدی حاجی رەشید هەروەها دەڵێت: بەڵام ناوەرۆیكی قەرزەكە تەرخانكراوە بۆ هەولێری پایتەخت، لەكاتێكدا قەرز بابەتێكی سیادییە‌و دەبێت هەموو پارێزگاكان هاوپشك بن تێیدا‌و وەزیری دارایی دانوستانكەی كردوە، بۆیە "دەبوایە جەنابی وەزیر چاویشی لە پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە‌و دهۆكیش ببوایە".



PM:01:05:31/10/2015