ئەم چارەسەرە لە یەك ڕۆژدا لە ئەنفلۆنزا ڕزگارت دەكات

چەند پسپۆڕێكی ژاپۆنی جۆرە دەرمانێك دروست دەكەن كە لەماوەیەكی كەمدا چارەسەری نەخۆشی ئەنفلۆنزا دەكات.

ئەو دەرمانە لەماوەیەكی كەمدا ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لە لەشدا دەكوژێت و ڕێگری دەكات لە بڵاوبونەوەی لە لەشدا، ئەمەش تەنها لە ماوەی ڕۆژێكدا، هەروەها ئەو چارەسەرە ڕێگری دەكات لە چونی ئەنزیمەكان بۆ ڤایرۆسەكە، بە تایبەت ئەو ئەنزیمانەی هۆكارێكن بۆ زیادبونی ڤایرۆسەكە.

دەرمانەكە لە قۆناغی یەكەمدا چەند تاقیكردنەوەیەكی لەسەر ئەنجامدراوە و كاریگەرییەكانی سەلمێنراوە، لە ساڵی 2018 بخرێتە بازاڕەوە، ئەمەش دوای ئەوە سەرجەم قۆناغەكانی تاقیكردنەوە تێدەپەڕێنێت.



PM:02:36:31/10/2015