ڤیدیۆ...ئەحلام دەچێتە سەر ڕێبازەكەی كارداشیان

ئەستێرەی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام، بەرنامەیەكی تایبەت بەخۆی پێكەش دەكات و لاسایی كیم كارداشیان دەكاتەوە.

ئەحلام لەڕێ كەناڵی دوبەیەوە پرۆگرامی (The Queen) پێشكەش دەكات كە بە شێوازی تەلەفزیۆنی ڕاستەقینەیە و هاوشێوەی پرۆگرامەكەی خێزانی كارداشیان، ئەمەش بۆ یەكەمجارە ئەستێرەیەكی ناسراوی عەرەب پرۆگرامێكی لەو شێوەیەی هەبێت.

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای ئەوەی بڕیاری دواخستنی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ دراوە، نەیویستووە بۆ ماوەی ساڵێك لە جەماوەرەكەی داببڕێت، بۆیە بیری لە پێشكەشكردنی ئەو پرۆگرامە كردۆتەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئەحلام سەرقاڵی دیاریكردنی ئاواز و هۆنراوە گونجاوە بۆ ئەوەی دەست بكەت بە ئامادەكارییەكان بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبومێكی نوێ.



PM:02:18:24/11/2015