شیعە دەمامكدارەكان لە خورماتوو تەقە لە ماڵێك دەكەن

بەیانی ئەمرۆ چەند چەكدارێكی دەمامكدار تەقەیان لە ماڵی هاوڵاتییەكی توركمانی سوننە كرد‌و لەئەنجامدا مناڵێكی تەمەن 3 ساڵ برینداربوو.

پەیامنێری سپی لە خورماتووە راگەیاند كاتژمێر 10ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ شەممە، دوو چەكداری دەمامكداری شیعە لەگەڕەكی عەسكەری لەپشت سایلۆوە تەقەیان لە ماڵێك كرد كە بەڕەگەز توركمانی سوننەن.

بەپێی زانیارییەكانی سپی لەئەنجامی ئەو تەقەكردنەدا مناڵێكی تەمەن 3 ساڵ برینداربووە‌و تەقەكەرەكانیش هەڵاتون.

لەناوەڕاستی هەفتەی رابردووەوە كە ئاگربەست‌و رێكەوتنی نێوان حەشدی شیعە‌و كورد لەوشارە ئیمزا كراوە، ئەمە یەكەمجارە بەدوای ئەو رێكەوتنەوە چەكدارە شیعەكان دەركەونەوە‌و تەقە لەخەڵك بكەن.



PM:02:50:28/11/2015