"بارزانی ٨ ملیار دۆلار لە سعودیە وەردەگرێت"

شای سعودیە رەزامەندی نیشانداوە كە  لە بەرامبەر پشتیوانیکردنی سوننەکانی عێراق  بۆ نوسینی یاسای پاسەوانی نیشتمانی بڕی ٨ ملیار دۆلار بداتە مەسعود بارزانی.

ماڵپەڕی عالم جەدیدی عێراقی، لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە نوسیویەتی: شای سعودی بە وردی گوێی لەو سكاڵایانه‌ گرتووە كه‌ بارزانی‌ دژی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ باسی‌ كردووه‌ و ئه‌ویش به‌ڵێنی‌ هاوکاریکردنی هەرێمی داوە لە ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ ئابووری‌ و كێشه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، بارزانی‌ و شا سه‌لمان باسیان له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌ كردووه‌ كه‌ پێشمه‌گه‌ دژی‌ داعش له‌ شه‌نگال و كه‌ركوك ئه‌نجامیداوه‌ و هه‌ردوولا ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر دانانی ستراتیژێکی نوێ‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ داعش له‌رێی‌ ناردنی‌ دوو ڕاوێژكاری‌ ئاسایشی‌ سعودییه‌ بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی‌ هاوكاری‌ پێشمه‌رگه‌.



PM:10:12:04/12/2015