ئەنكەرە: هێزەكانی توركیا لە عێراق ناچنە دەرەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەمرۆ رایگەیاند هێزەكانیان لە بەعشیقە ناچنە دەرەوە بەڵام هیچ هێزێكی نوێ بۆ ناوچەكە نانێرین.

ئەمرۆ تانژۆ بیلگیچ، وتەبێژی وەزارەتی توركیا لە وەڵامی پرسیاری مۆڵەتی 48 كاتژمێری عێراق بە كشانەوەی هێزەكانی توركیا لە ناوچەی بەعشیقە لەپارێزگای موسڵ، وتی: توركیا ئەو هێزانەی ناكشێنێتەوە.

ئەو وتی كە مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا پەیامی بە بەغدا داوە كە ئەنكەر رێز لە سەروەریی خاكی عێراق دەگرێت‌و بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاربوونی بەغدا، ناردنی هێزی دیكە رادەگرێت، بەڵام ئەو هێزانە ناكشێینەوە كە ئێستا لەعێراقن.

بەوتەی ناوبراو ئەو هێزانە بۆ شەڕ دژی چەكدارانی داعش لەو ناوچەیە جێگیر كراون.



PM:04:18:08/12/2015