بە رشە لونە بەم پێکاتەیەوە گەیشتە ژاپۆن


لویس ئینریكی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەرشەلۆنەمان بەجێهیشتووە و  لەڕێگاداین بەرەو تۆكیۆ. واجاوەروان دەكریت گەشتەكە نزیكەی 13سەعات بخایەنێت.

دوای  بەرامبەربونەکەیان بە تامی دۆران بەرامبەر بە دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا ،بۆ بەدەستهێنانی سێیەم نازناوی  جامی جیهانی یانەکان بەرەو ژاپۆن بەرێکەوت.

 یەكەم روبەروو بونەوەی یاریزانەكانی لویس ئینریكی بەرامبەر بە یانەی گوانزۆی چینی دەبێت ، لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کاتژمێر ١:٣٠ خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان.
گوانزۆی چینی دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بەرەبەیانی ئەمرۆ شکستی بە یانەی کلۆپ ئەمریکای مەکسیکی هێنا لە قۆناغی پێش کۆتاییشدا رووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنە دەبێتەوە.

یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بەرشەلۆنە ئەمانەن..

تیرشتیگ، براڤۆ، ماسیب، ئەلڤێز، دۆگلاس، ماتیۆ، پیکێ، بارترا، ماسکیرانۆ ،ڤێرمالین، ئەلبا، ئەدریانۆ، راکیتچ، بۆسکێتس، گامباو ، سامبر ، سێرجی رۆبێرتۆ، منیر، ئینێستا، میسی، سوارێز، نەیمار ، ساندرۆ.


ئامانج ئازاد



PM:07:08:13/12/2015