بەڤیدیۆوە: ڕیاڵ مەدرید دیاریەکەی دیپۆرتیڤۆی وەرنەگرت

لە کۆتا یاری هەفتەی پانزەیەمی خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی ڤیاریاڵ لە یاریگای مادریگالی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی کردوو لە ئەنجامدا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر توشی شکستی کرد.
بەم دۆرانە یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا ، دوای ئەوەی نەیتوانی دیاریەکەی شەوی رابردووی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا وەربگرێت ،کاتێک بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یەکسانبوو.
تاکە گۆڵی یاریەکەش سۆلدادۆ لە خولەکی نۆی تایمی یەکەمدا تۆماری کرد.
بەم شکستە ڕیاڵ مەدرید بە ٣٠ خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە و یانەی ڤیاریاڵیش بە ٢٧ خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت و یانەکانی بەرشەلۆنە و ئاتلەتیکۆ مەدریدیش بە ٣٥ خاڵ لە پیشەنگی لالیگا دێن.



ریزبەندی خولەکە دوای هەفتەی پانزەیەم...



SPEE SPORT



AM:12:26:14/12/2015