ئەو هێزەی تورکیا کە دوو هەفتەیە هاتۆتە ناوچەکانی موسڵ و کێشەیەکی سیاسی گەورەی دروستکردووە، بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت دەستیان بە کشانەوە کردووە.
غەیاس سوورچی کارگێری مەڵبەندی موسڵی یەکێتی بە ماڵپەڕی حیزبەکەی راگەیاندووە سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ 14-12-2015 به‌شێك له‌هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌نزیك شاری موسڵ ده‌ستیان به‌كشانه‌وه كرد.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەڵێت "چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌و ناوچه‌یه‌ن وكه‌لوپه‌ل و چه‌ك و پێداویستیه‌كانی سوپای توركیا ده‌گوازنه‌وه، به‌ره‌و شێخان و دواتر بۆ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل".
سورچی دەشڵێت "له‌ئێستادا ئه‌و بارهه‌ڵگرانه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه، به‌ڵام نه‌زانراوه گوایه ئه‌و هێزه به‌ته‌واوی ده‌كشێنه‌وه یان به‌شێكیان ده‌كشێنه‌وه".
هاتنی ئەو هێزە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ پارتیدا هاتوبووە بە عشیقەو لە چوارچێوەی جموجوڵی هێزەکانی هاوپەیماناندا نەبوو لەلایەن بەغداوە زۆر بەتوندی رەتکرایەوەو بۆتە ناکۆکیەکی گەورە لە نێوان هەردوو وڵات.