داعش ١٠٠ کاتیوشای لە ٣ کاتژمێردا ئاراستەی سەربازگەکەی تورکیا کردووە

ئەو هێرشەی ئەمڕۆ داعش لەچەندین قۆڵەوە کردیە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەو لەناو ئەوانیشدا سەر ئەو سەربازگەیەی سووپای تورکیا لە بەعشیقە، داعش لەو هێرشەیدا بۆ سەر ئەو سەربازگەیە ١٠٠ گوولە کاتیووشای لە ماوەی سێ کاتژمێردا ئاراستەی ئەو سەربازگەیەی کردووە و چوا ر کوژراو ٢٤ لێکەوتۆتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە " لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانە کە داعش کردوویەتە سەر سەربازگەی زیلکان چوار سەرباز کوژراوەو ٢٤ ی تر برینداربوون کە سەرقاڵی وەرگرتنی مووچە بوون".

ئەسیل نجێفی کە ئێستا سەرکردەیەکی عەشدی نیشتمانییە بە میدیاکانی راگەیاندووە کە لەنێو بریندارەکاندا چوار سەربازی تورکیای تێدایە و سێ کاتژمێری خایاندووە.

نوجێفی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دوای کاتژمێرو نیوێک هاتوونەتە سەر ئاسمانی شەڕەکە.

لەلایەکی ترەوە هەندێک سەرچاوەی پێشمەرگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هێزەکەی تورکیا دووچاری شڵەژان بوونەتەوەو ژمارەیەکیان هەڵهاتوون.  



PM:09:41:16/12/2015