ڤیدیۆ...ماجید لە ڕۆمانیا بەدوای خۆشەویستەكەیدا دەگەڕێت

ئەستێرەی بەناوبانگی عێراقی ماجد موهەندیس نوێترین كلیپی خۆی بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.

ماجید موهەندیس كلیپی گۆرانی (انا بلیاك) بڵاودەكاتەوە كە لە بۆخارستی پایتەخی ڕۆمانیا لەگەڵ دەرهێنەر فادی حەداد وێنەی گرتووە، لەچەند ڕۆژێكی كەمیشدا زیاتر لە 200 هەزار بینەری هەبووە.

ماجید خۆشحاڵی خۆی بەسەركەوتنی كلیپەكەی دەربڕیوە و ئاماژەی بەوە كردووە لەگەڵ بڵاوكردنەوەیدا چەندین پیرۆزبایی و كۆمێنی جوانی بۆ هاتووە.

لە كلیپەكەدا ئەو هونەرمەندە لە شەقامەكانی شاری بۆخارستی پایتەختی ڕۆمانیا بەدوای خۆشەویستەكەیدا دەگەڕێت و هەوڵ دەدات بدۆزێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە موهەندیس سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ كە لە شاری دوبەی لەگەڵ هونەرمەندان ئیلیسا و وەلید شامی ئەنجامی دەدات.



PM:02:18:17/12/2015