نووسینگەی عەبادی: سووپای تورکیا لە بەعشیقە پاشەکشەی نەکردووە

هەرچەندە تورکیا رایگەیاند ‌هێزەکانی لە باعشیق پاشەکشە پێکردووە، نووسینگەی عەبادی رایگەیاند: سووپای تورکیا پاشەکشەیان نەکردووە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند" تورکیا پاشەکشەی بە هێزەکانی لە بەعەشیقە نەکردووە".

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ئەو پرۆژە بڕیارەی عێراق ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی کردووە، سەعد حەدیسی بەرپرسی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران بەمیدیاکانی راگەیاند" هەر پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش هەڵویستی عێراق بە رەوا دەزانن" و وتیشی" ئاماژەی ئەوەیان پێگەیووە کە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری پاشەکشەکردنی سووپای تورکیا لە عێراق دەردەکات".

ئەمرۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە وڵاتەکەی هێزەکانی لە نزیک مووسڵ کشاندۆتەوە. 



AM:12:01:21/12/2015