سووپای تورک لەنزیک موسڵ لەپرۆسیەکی گوماناویدا داعش بەدیل دەگرێت

ئەو هێزەی تورکیا کە لەنزیک بەعشیقە لەلای موسڵە، لە پرۆسەیەکی گوماناویدا چەند چەکدارێکی داعش بەدیل دەگرن و دوایی کەس نازانێت بۆ کوێیان دەگوازێتەوە.

پەیامنێری رۆژنامەی "سەباح الجدید" ی عێراقی خۆی گەیاندۆتە نزیک ئەو جێگایەی سووپای تورکیا تێدا جێگیرە لەبەعشیقەو لە راپۆرتێکدا باس لەهەندێک نهێنی گرنگ دەکات سەبارەت بە جموجوڵەکانی سووپای تورکیا لەو ناوچەیە. بەپێی راپۆرتێکی ئەو رۆژنامەیە هەندێک لە سەربازە تورکەکان بەرگی حەشدی نیشتمانی " سونە " لەبەردەکەن کە خۆیان راهێنیان پێدەکەن لەو ناوچەیە و، هەندێکجار دەچنە پێشەوەو لەپرۆسیەکەی گوماناویدا کە کەس نازانێت چۆن ئەو کارە دەکەن چەند چەکدارێکی داعش بەدیل دەگرن.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە نازانرێت ئەو سەربازانەی تورک چۆن ئەو چەکدارانەی داعش بەدیل دەگرن و دواتریش کەس نازانێت  بۆ کوێ دەگوێزرێنەوە.

پەیامنێرەکەی رۆژنامەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات کە سووپای تورکیا ژمارەیەک تانکی لەناوچەکە کشاندۆتەوە بەرەو باکور، بەڵام نازانرێت بۆ کوێ براون. ئەو پەیامنێرە لەزاری ئەفسەرە عێراقییەکانی ئەو ناوچەیەوە ئەوە ئاشکرا دەکەن کە هێشتا هێزێکی زۆری زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازی تورک لەو سەربازگەیەی نزیک بەعشیقە ماونەتەوەو پاشەکشەیان نەکردووە.

رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەربازگەی زلیکان کە سووپای تورک تیایدا جێگیربووە بە ئاگاداری سەرۆکایەتی هەرێم دروستکراوە، بێ ئاگاداری حکومەتی ناوەندی.



AM:09:57:26/12/2015