وێنە...ئەم ئەستێرەیە لە هۆتێڵە گڕگرتووەكەی دوبەی بووە

ئەستێرەیەكی بەناوبانگی لوبنانی لەو هۆتێلەی دوبەی بووە كە شەوی سەری ساڵ گڕی گرت و بەهۆیەوە چەند كەسێك برینداربوو.

مەی حەریری ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی، لەكاتی ئاگركەوتنەوەی هۆتێلە بەناوبانگەكەی دوبەی، یەكێك بووە لەو كەسانەی لە هۆتێلەكەدا بووە و بە ئەستەم لەڕووداوەكە ڕزگاری بووە.

مەی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە لەكاتی بورانەوەیدا دوای ڕزگاربونی، هەوادارانیشی دڵنیا كردەوە لە باشی باری تەندروستی.

شەوی سەری ساڵ هۆتێلێكی پێنج ئەستێرەی كە لە 63 نهۆم پێكهاتووە و نزیكە لە بورجی خەلیفەوە لە دوبەی، گڕی گرت و بەهۆشەیەوە چەند كەسێك برینداربوون، هەواڵەكەش دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبوون بەو پێیەی هۆتێلەكە یەكێكە لە بەناوبانگترین و گرانترین هۆتێلەكانی ئەو شارە.



PM:02:12:02/01/2016