زیدان داهاتووی رۆناڵدۆی ئاشکرا کرد


ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری بەرامبەر بە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا بۆی سازکرابوو" زینەدین زیدان داهاتووی رۆناڵدۆ دیاری کردوو رایگەیاند " تا من لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بم رۆناڵدۆ ریاڵ مەدرید جێناهێڵت ، من پێکەنینم بەو هەواڵانە دێت کە باس لە چوونی رۆناڵدۆ دەکەن لە ڕیاڵ مەدرید.

سەبارت بە شێوازی یاریکردنی لە پێکاتەکەیدا زیدان رایگەیاند رۆناڵدۆ لە لا باڵەکانەوە یاری پێ دەکەم و پێشتریش هەر لەو شوێنە یاری کردووە.



SPEE SPORT


PM:11:00:08/01/2016