گۆڤارێکی پورتوگالی چاوپێکه‌وتنیکی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی ناسراوی تۆپی پێی جیهانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ سازکردووه، ئه‌وه‌ی بۆته مایه‌ی مشت‌ومڕ له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌ستێره‌که‌یه له‌گه‌ڵ کچه نمایشکاری ناسراوی ئیتالی ئه‌لیساندرا ئه‌مبرۆسیۆ.
گۆڤاره‌که چه‌ند وێنه‌یه‌کی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی بڵاوکردۆته‌وه که وه‌ک دوو خۆشه‌ویست ده‌رکه‌وتوون و وه‌سفیکی زۆری جه‌سته‌ی هه‌ردووکیان ده‌کات. له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا رۆناڵدۆ باسی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌کات.