لەسەنتەرێکی مەساجی سەر بەهۆتێلێک لەهەولێر ئاگرێک کەوتەوە

سەنتەرێکی سەر بە هۆتێل ( کاپیۆتۆڵ ) کە لەسەر شەقامی گوڵانە گڕی گرت و زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ گیان ئاماژە بۆ گیان لەدەستدانی چەند هاوڵاتییەک دەکەن. 

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێک لە سنتەرێکی مەساجی تەنیشت هۆتێل کاپیتۆڵ کەوتەوە کە بەشێکە لە هۆتێلێک زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ دەکەن کە ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوەو کرێکاری بیانی رۆژهەڵاتی ئاسیاشیان لەنێودایە.

بەپێی ئەو زانیاریانە چەند کەسێک بەهۆی ئاگرەکەوە گیریان خواردووەو تیمە ئاگرکوژێنەوەکان هەوڵی رزگارکردنیان دەدەن.

تا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە نەزانراوە.


PM:07:18:05/02/2016