دەستەیەك بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی بارزانی پێكدەهێنرێت

فواد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەستەیەك بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی مەسعود بارزانی پێكدەهێنرێت.

لە بەیاننامەیەكدا فواد حسێن باسی لەوەكردووە، لیژنەكە لە كەسانی شارەزاو پسپۆڕ پێكدەهێندرێت.

دەقی بەیاننامەكە:

لەدوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە 10ـی 1ـی 2016 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی پڕۆسەی چاكسازی ڕیشەیی و بەمەبەستی زیاتر ڕێكخستنەوەی كاروباری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان لەناو دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم و شوێنەكانی تر كۆمەڵە بڕیارێكی تایبەتی دەركرد، لەپێناو جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی سەرۆك بارزانی ئێستا كار لەسەر دامەزراندنی دەستەیەكی تایبەت دەكرێت كە لە كەسانی پسپۆڕ و شارەزا پێكدەهێنرێت بۆ ئەوەی بڕیارەكان جێبەجێ بكرێن و بەدواداچوونیشان بۆ بكرێت.

د. فواد حوسێن
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم
11ـی 2ـی 2016



PM:03:17:11/02/2016