ئەفسەرێک لەبەرئەوەی هێرشێکی توند دەکاتە سەر حکومەت‌و داوای راپەڕین دەکات دەستگیردەکرێت

ئەفسەرێکی هاتوچۆی رانییە لەچاوپێکەوتنێکدا لە کاتی بایکۆتکردنی دەوامدا هێرشی توند دەکاتە سەر حکومەت و داوای راپەرین دەکات، وەزارەتی ناوخۆش دەستگیری دەکات.
لەو چاوپێکەوتنەدا کە لەکەناڵی کەی ئێن ئێن بلآوکرایەوە، ئەفسەری یەک، فەرامۆش مەلا نەجم هێرشێکی توند دەکاتە سەر یەکێتی و پارتی، بەتایبەتی بەرپرسانی یەکێتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، هاوکات هەر لەو چاوپێکەوتنەدا ئەو ئەفسەرە بانگەشەی راپەرین و لە سێدارەدانی بەرپرسان دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، دوو رۆژە ئەو ئەفسەرە دەستگیرکراوەو بەحوکمی پیشەکەی دەدرێتە دادگای سەربازی.
دەقی قسەکانی




AM:02:33:19/02/2016