د.فواد حسێن شکستەکەی راگەیاند

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم شکستی ئەو لیژنەیەی راگەیاند کە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دروستکرابوو.

د. فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند" كۆمیتەی كاراكردنەوەی حكوومەت و پەرلەمان لە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی جارێكی دیكە نەگەیشتنە رێککەوتن لە بارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان".

فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاند "ئەو كۆمیتە كە دامەزرا بۆ ئەوە بوو بەتایبەتیی لەگەڵ دوو ھێزی سیاسیی ئەوانیش گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیین کۆببێتەوە، ئەو كۆمیتەكە چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا، بەڵام دیارە ئەو دوو ھێزە سیاسییە تا ئێستا كۆمەڵێك مەرجیان ھەبوو نەگەیشتنە ئەو بڕیارەی پەرلەمان جارێكی دیكە كۆببێتەوە".

كۆمییتەی كارا كردنەوەی حكوومەت و پەرلەمان كە لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان بڕیاری دامەزراندنی درا، لە سەرەتای ئەم مانگە دەستی بە كۆبوونەوەكانی كرد و جگە لە وەرگرتنی پێشنیاز و بۆچوونەكان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی كۆبووەتەوە، دوو هەفتە لەمەوبر یەکگرتووی ئیسلامی پاشکەشەی لێکرد، گۆڕان و کۆمەڵ جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە بێ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی پەرلەمانی کوردستان ئامادە نین لەگەڵ بارزانی کۆببنەوە.



PM:07:20:25/02/2016