وێنە...دەڵێن لەسەر ئەو ماچە ڕۆمانسییە خۆشەویستەكەی لێیجیابۆتەوە

دەنگۆی جیابونەوەی ئەستێرەی بەناوبانگی توركی تۆلگەهان سایشمان لە خۆشەویستەكەی بڵاودەبێتەوە و ئەویش بە وێنەیەكی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە.

بەپێی هەواڵی چەند میدیایەكی توركی تۆلگەهان سایشمان كە لە كوردستان بەهۆی ڕۆڵەكەی لە درامای هەرگیز وازناهێنم بە یت كۆزان ناسراوە، لە ئەلمیدا ئاپازی خۆشەویستی كێشە لەنێوانیاندا دروست دەبێت و لە یەكتر جیادەبنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (gecce)ی توركی باسی لەوە كردووەكە ئەلمیدا زۆر توڕە بووە لە دیمەنێكی ماچكردن یت و نوری لە درامای هەرگیز وازناهێنمدا كۆكردۆتەوە.

بەپێی هەواڵەكە لەسەر ئەو ماچە گفتوگۆیەكی توند لەنێوان ئەو دوو خۆشەویستەدا دورست بووە، دواتر ئەلمیدا ماڵی تۆلگەهانی جێهێشتووە بڕیاری جیابونەوەیانداوە.

بەڵام ئەو ئەكتەرە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی ئنستەگرام وێنەیەكی نوێی خۆی خۆشەویستەكەی بڵاودەكاتەوە، بەوەش سەرجەم ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخاتەوە.






PM:02:24:26/03/2016