وێنە... دلێر نامۆ لە نەخۆشخانە خەڵات وەردەگرێت

هونەرمەند و موزسیانی ناسراوی كورد دلێر نامۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی پێدەبەخشرێت.

دلێر نامۆ كە ماوەیەكە لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی ناجێگیرە، لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا خەڵاتی ڕێزلێنانی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكان پێدەبەخشرێت و خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سۆزان نامۆ كە هاوسەری دلێرە، خەڵاتەكە وەردەگرێت.

نامۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سوید چارەسەر وەردەگرێت و لەو ماوەیەشدا دوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.

دلێر نامۆ ساڵی 1965 لە كەركوك لەدایكبووە، ماوەی چەند ساڵێكە لە وڵاتی سوید دەژی و چەندین كاری هونەریشی بۆ هونەرمەندانی كورد ئەنجامداوە.





PM:02:04:29/03/2016