"یه‌ك فه‌رده ئارد له‌فه‌لوجه 750 دۆلاره"
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچ ئاشكرایده‌كات: دانیشتوانی شاری فه‌لوجه‌ی عێراق، له دۆخێكی مرۆیی خراپ‌دا ده‌ژین‌و برسێتیی روی تێكردون، نرخی 50 كیلۆ ئاردیش، زیاتر له‌حه‌وسه‌د دۆلاره.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: به‌هۆی گه‌مارۆكانی حكومه‌تی عێراق و ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه، دانیشتوانی شاری فه‌لوجه، له‌دۆخێكی مرۆیی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
ڕێكخراوه‌كه له‌زاری سێ به‌رپرسی عێراقییه‌وه بڵاوی كردوه‌ته‌وه، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ڕومادی، هێزه‌كانی سوپای عێراق رێگای گه‌یاندنی هاوكارییان بۆ ناوچه‌ی ڕومادی بڕیوه، ئه‌وه‌ش وای كردوه سێ سه‌د هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌دا گیربخۆن.
ڕێكخراوه‌كه له‌زاری ژماره‌یه‌ك دانیشتوانی شاره‌كه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه: نرخی یه‌ك فه‌رده ئارد له شاره‌كه، گه‌یشتوه‌ته 750 دۆلار و یه‌ك فه‌رده شه‌كریش به 500 دۆلاره، جگه له‌وه‌ش ڕۆژانه ده‌یان منداڵ به‌هۆی برسێتییه‌وه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، كه له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسێكی عێراقییه‌وه ناوی 140 كه‌سیان ده‌ستكه‌وتوه، كه زۆرینه‌یان منداڵن‌و به‌هۆی برێستییه‌وه له شاره‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:01:36:07/04/2016