بەم شێوەیە ببنە كەسێكی ڕۆمانسی

ژیانی هاوسەری بەردەوام پێویستی بە گۆڕانكارییە و ڕۆمانسییەتیش لە ژیانی هاوسەریدا بە بەشێكی گرنگی دادەنرێت.

بۆ ئەوەی هاوسەران ببنە كەسێكی ڕۆمانسی دەبێت گرنگی زیاتر بە یەكتر بدەن و چەند كارێك پێویستە كە بۆ یەكتەری بكەن.

1- گرنگی دان بە ڕووخسار و پاك و خاوێنی، هەروەها لەبەر كردنی جل و بەرگێكی سەرنج ڕاكێش و وروژێنەر بۆ یەكتری.

2- زۆر تانەو  تەشەر لە یەك نەدەن ئەو وشانە بەكاربهێنن كە بەهۆیەوە هەردوو ڕەگەز ئاسودە دەبن.

3- لەسەر جێگای خەوتن هەوڵ بدەن بە جوڵەو كردار سەرنجی یەكتر ڕابكێشن.

4- بیرو بۆچوونەكان بۆ یەكتر دەرببڕن و بە شێوازێكی هێمن و لەسەرخۆ هەوڵ بدە بۆچونەكان بۆ یەكتر بخەنەڕوو.



PM:02:29:18/04/2016