سپی پڕۆژەکەی سەرۆکی عێراق بۆ رێککەوتنی لایەنە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات

سەرۆک کۆماری عێراق پرۆژەیەکی ٧ خاڵێ پێشنیار دەکات بۆ سەرجەم لایەنەکانی عێراق وەک نەخشە رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەرلەمان.

ئەو پرۆژەیە کە لە ٧ خاڵ پێکهاتووەو پشتی بەدەستوری عێراق و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان عێراق بەستووە، ئەمشەو دەبێت سەرجەم لایەنەکان رای خۆیانی لەسەر بدەن، تا بەزووترین کات دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی هەموو فراکسیۆنەکان سازبکرێت.

لە پرۆژەکەدا هاتووە" سەرۆکی کۆمار عێراق داوای بەستنی کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی پەرلەمان دەکات، بۆ گفتگۆکردن لەسەر دەستلەکارپێکیشانەوەی ( اقالە ) دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان".
هەروەها داوا دەکات "دانیشتەنەکەی پەرمان هەموو فراکسیۆنەکان بەشداری تێدا بکەن و بەپێی مادەی ١١ بەندی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆ پەرلەمانتارێک سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکات".

پرۆژەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "بەپێی مادەی ٦٠ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەستەی سەرۆکایەتی ئێستا لەنێو پەرلەمانتاراندا دادەنیشن لە کۆبوونەوەکەدا".

هەروەها هاتووە" رێگا بدرێت بە د. سەلیم جەبوری ( بەبێ ناونهێنانی وەک سەرۆک ) وتەیەک پێشکەش بکات تا تێڕوانینی خۆی لەسەر ئەوەی روویداوەو چۆنێتی چارەسەرکردنی بخاتە روو".

هەر لەو کۆبوونەوەیدا " پرسی دەستلەکارپێکێشانەوەی دەستەی سەرۆکایەتی و، ئەوەی ئارەزووی دەستلەکارکێشانەوە بکات دەخرێتە دەنگدانەوە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ".

لە پرۆژەکەدا هاتووە" لە کاتێکدا ئەگەر پەرلەمان سووربێت لەسەر دەستەلەکارپێکێشانەوەی دەستەی سەرۆکایەتی، ئەو دەمە دەستەیەکی نوێ هەڵدەبژێردرێت".

هەروەهاو ئاماژە بۆ ئەوە کراوە" ئەگەر پەرلەمان رەزاماندی پێشان نەدا، ئەوا ئەم دەستەی سەرۆکایەتی ئێستا بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ". 









PM:09:34:18/04/2016