بەپەلە.. كورد‌و سوننە بایكۆتیان كرد‌و كۆبوونەوەی پەرلەمان هەڵوەشایەوە

بەهۆی سووربونی پەرلەمانتارە مانگرتووەكان لەسەر داخوازییەكانیان، كۆبوونەوەی ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق هەڵوەشایەوە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان‌و سوننەكان وەك فراكسیۆنی مەواتن، بەدر، توركمان‌و مەسیحییەكان‌و فەزیلە رایانگەیاند ئەوان لەسەر راسپاردەی سەرۆك كۆمار‌و بۆ چارەسەری كێشەكان ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بوون، بەڵام پەرلەمانتارە مانگرتوەكان ئامادە نەبوون ئەو راسپاردانەی سەرۆك كۆمار پەسەند بكەن‌و بە چەپڵەرێزان فراكسیۆنە كوردییەكان‌و سوننەكان لە هۆڵی پەرلەمان چوونەتە دەرەوە.

بەم جۆرە كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان پێش دەستپێكردن هەڵوەشایەوە.



PM:02:44:19/04/2016