ناوبژیوانی یاری دیپۆرتیڤۆ قسەیەک بە گوێی میسی دەچرپێنێت


لە کاتی بەرامبەر بە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا دوای ئەوەی میسی گۆڵێک دەکات و دواتر ئاهەنگ ناگێڕێت، ناوبژیوان دەچێتە لای میسی و پێی دەڵێت بۆ ئاهەنگ ناگێڕیت، لە کاتێکدا تۆ گۆڵت تۆمار کردووەو یانەکەشت گۆلێکی زۆری تۆمار کردووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە تا ئێستا نەزانراوە میسی چ وەڵامێکی بەرامبەر بە داوەری یاریە" دی بیرگۆس بووە لەو کاتەی قسەکەی بەرامبەر بە میسی چرپاندووە.

شایەنی باسە بەرشەلۆنە لە یاریەکەدا توانی بە هەشت گۆڵی خاوێن یاریەکە بباتەوەو میسیش گۆڵێک تۆمار بکات.


spee


PM:09:49:21/04/2016