وێنە... بۆ یەکەمجار چاوان هاوسەرە نوێکەی عەبدولەتیف سەلەفی هاتە دەنگ

دوای دوو مانگ لە مشتومڕ لە میدیاکان لەسەر پەیوەندی ئافرەتێک بە عەبدولەتیف سەلەفیەوە، لە کۆتاییدا پرسە یەکلایی بوەوەو ئەو دوو کەسە بوونە هاوسەر.

چاوان سۆران کە ئێستا بۆتە هاوسەری کەسایەتی ئاینی عەبدولەتیف سەلەفی بۆ یەکەمجار لەسەر ئەو پرسانەی لە میدیاکاندا وروژێراون نامەیەک لە رووداو بلآودەکاتەوە.

لەنامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو جیابۆتەوە لە هاوسەری پێشووی پاشان ژیانی هاوسەری لەگەڵ عەبدولەتیف سەلەفی پێکهێناوە، چاوان کە خوێندكارەص توێژینەوەكەی بە سەرپەرشتی عەبدول لەتیف سەلەفی بووە، لە نامەكەیدا كە بڵاویكردووەتەوە دەڵێت" ئێستا ئەو و عەبدول لەتیف هاوسەری یەكن و هەموو شتێكیش دەخاتە لایەك و عەبدول لەتیفیش لە لایەك، مەبەستی خۆشەویستی خۆیەتی بۆ ئەو".






























دەقی نامەکە..



AM:10:44:09/05/2016