ڤیدیۆ... عەبدولەتیف سەلەفی: وێرد‌و سەڵەوات لەناو مزگەوتدا لەزینا خراپترە
لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا عەبدولەتیف سەلەفی لەناو مزگەوتێكی چوارقوڕنە رێگری لەبڵاوبوونەوەی نامیلكەیەك دەكات كە وێرد‌و سەڵەواتی تیایە‌و دەڵێت "لەزینا خراپتر".
گرتە ڤیدیۆییەكە بۆ 5 ساڵ لەوەپێش دەگەڕێتەوە‌و لەلایەن ماڵپەڕی میللەت بڵاوكراوەتەوە‌و لە هەواڵەكەدا هاتووە:
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ک که فانێک بۆ ''میلله‌ت''ی ناردووه، دکتۆر عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی له مزگه‌وتێکی شارۆچکه‌ی چوار قوڕنه له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا ده‌یکات به‌شه‌ڕ به‌هۆی ئه‌وه‌ی نامیلکه‌ی سه‌ڵه‌وات و وێرده‌کانی پاش نوێژی له‌نێو مزگه‌وت بلاوکردۆته‌وه.
ئه‌و فانه باس له‌وه ده‌کات که ژماره‌یه‌ک که‌س بوون و رۆژی هه‌ینی له شارۆچکه‌ی چوار قوڕنه له مزگه‌وتی ''چوار قوڕنه'' نوێژی هه‌ینییان کردووه، له پاش نوێژه‌که عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تری سه‌له‌فیدا ده‌چنه نێو مزگه‌وته‌که و له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی له ڤیدیۆکه‌دا ده‌رده‌که‌وێت ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆکه عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی ئه‌و نامیلکه‌یه له‌و که‌سه وه‌رده‌گرێت که‌له ڤیدیۆکه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که تایبه‌ته به سه‌ڵه‌وات لێدان له په‌یامبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌گه‌ڵ زیکره‌کانی پاش نوێژ، عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی ده‌ڵێت، ئه‌مه له زینا خراپتره و نابێت ئه‌م شتانه له‌ناو مزگه‌وت بڵاوبکه‌یته‌وه، بڕۆ له ته‌کیه‌ی شێخ ئه‌مه بڵاوبکه‌ره‌وه.
ئه‌و فانه‌ی ''میلله‌ت'' که ڤیدیۆیکه‌ی به‌ده‌ستی خۆی گرتووه وتیشی، پاش ده‌مه‌قاڵێکه‌یان، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی بوون که‌سه‌رجه‌میان سه‌له‌فی بوون، ده‌ستیان کرد به '' ها هو'' کێشان له‌و که‌سانه‌ی تری نێو مزگه‌وته‌که.
PM:05:40:09/05/2016