مامی چاوان هەڕەشە لە عەبدولەتیف سەلەفی دەکات

ئەو مامەی چاوان کە لە دوو رۆژی رابردوودا پیرۆزبایی لە برازاکەی کرد، کەمێک پێش ئێستا لە نووسینێکدا هەڕەشە لە عەبدولەتیف سەلەفی دەکات.

سەربەست خەسرەر عارف مامی چاوان، لە نووسینێکدا بەناونیشانی " دوایین داوا و ئاگاداری بۆ دکتۆر: عبدالگیف" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، دەلێت " بۆ سێ ڕۆژ دەچێت، لە گفتوگۆی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ چاوان -ی برازامدا، بە منتان وت: دێینە گۆ..، و پەیامی هاوسەرگیریت ڕابگەیەنیت. ئێستا من دوایین ساتەکانی چاوەڕوانیمە، تا دان بنێی بە عەشقی نێوانتاندا، ئینجا بە شەرعی دینەکەتان مافی خۆتان داکۆکی لێبکەن". 

مامی چاوان کە لەنەرویج دەژی لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" دکتۆر عەبدالگیف: چاوەڕوانیم سەری کرد و پاساوت نییە بۆ بێدەنگ بوون.. من هەڵوێستم دەبێت، گەر لێرەوە بە کۆمێنت پرۆسەی هاوسەرگیریت ڕانەگەیەنیت".

سەربەست خەسرەو دەڵێت" من نامەوێت دژی هیچ هاوزمانێکی خۆم زبر بم، تکایە نەرمیتان نیشانەی میللەتێک بدەن و داوای بوردن لە میللەتێک بکەن کە وەک ڕابەر بە لاڕێتدا بردوون و عەشق و ئازادی و یەکتریویستی کچان و کوڕانتان حەرامکردووە.. ئێستا بۆ خۆتان حەڵاڵە بە شەرع، بێدەنگیتان لەچی؟". 

مامی چاوان داوا دەکات" تکایە لێرەوە وەرنە گۆ.. بێدەنگیتان کێشەکان گەورە دەکات.. بوختانەکان خەریکە سەری تایەفەیەک دەخوات .. چاوەڕوانم..!".



PM:08:35:10/05/2016