پارتی: گۆڕان نەخشەی هەبووە بۆ شكاندنی شكۆی پەرلەمان

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان نەخشەی هەبوە ئەوەی بەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هات، لە هەولێریش هەمان سیناریۆ دروست بكەنەوە،‌و پێوایە "پارتی رێگربوو لەوەو شكۆی پەرلەمانی پاراست".

ئەحمەد كانی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی عیراقی و كوردستانیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرنامەی "دۆسێ"ی رادیۆی نەوا، كە ئەمڕۆ 19/6/2016 پەخشكرا، وتی "بزوتنەوەی گۆڕان بە نوێنەرایەتی یوسف محەمەد نەخشەكەیان ئەوە بوو ئەوەی بەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هات لە هەولێر هەمان سیناریۆ دروست بكەنەوە، بەڵام ئێمە زۆر زوو هەستمان بەوەكرد و هەیبەتی پەرلەمانمان پاراست. لە جیاتی ئەوەی خەڵكانێكی گێرەشێوێنیش شكۆی پەرلەمان بشكێنن، پارتی بووە رێگر بۆئەوەی ئەو هێرشە نەكرێتە سەر پەرلەمان".

وتیشی "ساڵانێكە بزوتنەوەی گۆڕان بە داخەوە پێَشەنگن لە شكاندنی هەیبەت و شكۆی تەنانەت ناو هۆڵی پەرلەمان. پەرلەمان شوێنی بۆكس و فیكەلێدان و بوتڵ گرتنە یەكتر نییە و شكاندنی هەیبەتی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەوە لە فەرهەنگی كوردایەتی دورە".
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی دەشڵێت "نابێت رێگە خۆشبكرێت سەڕەتانێكی نامەسئول بهێنرێتە ناو پەرلەمان بۆ شكاندنی هەیبەتی پەرلەمان بەهەموو لایەنەكانیەوە".

هەروەها ئەحمەد كانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە داواكاری گشتی و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە پشت جوڵاندنی سكاڵای سەر نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە



PM:04:22:19/06/2016