وێنە...ببینە سپیل جان و ئاردۆگان لە بەربانگدا چی دەكەن؟

وێنەیەكی ئەستێرەی بەناوبانگی توركی سپیل جان و ڕەجەب تەیب ئاردۆگانی سەرۆكی توركیا دەبێتە باسی گەرمی میدیاكان.

سپیل جان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی و ڕەجب تەیب ئاردۆگانی سەرۆكی توركیا بڵاودەكاتەوە كە لە وێنەكەدا تەوقە دەكەن، ئەمەش لەكاتی ئەو خوانی بەربانگەی كە سەرۆكی توركیا بۆ هونەرمەندانی ڕێكخستبوو.

میدیاكانی توركیاش چەند وێنەیەكی دیكە لەو مەراسیمەیان بڵاوكردۆتەوە و لە یەكێك لە وێنەكەنیشدا سپیل جان لەگەڵ ئاردۆگان و خێزانەكەی دانیشتووە و ئەستێرەی بەناوبانگی توركی بیولەنت ئارۆسش لەگەڵیان دانیشتووە.





PM:04:20:21/06/2016