حکومه‌تی نه‌رویج به‌ده‌نگ ئه‌و داوایه‌ی دادگای ئیتالیاوه ده‌چێت و مه‌لا کرێکار راده‌ستی دادگای ئه‌و وڵاته ده‌کات.
که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی سعودی بڵاویکرده‌وه، حکومه‌تی نه‌رویج بڕیاری داوه، مه‌لا کرێکار سه‌رکرده‌ی پێشووی ئه‌نسار ئیسلام راده‌ستی داداگاکانی وڵاتی ئیتالیا بکات به مه‌به‌ستی دادگایی کردنی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوونی به رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش)ه‌وه.
مه‌لا کرێکار 3/17 ی ئه‌مساڵ به‌بڕیاری دادگای له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کردن له چالاکوانێک له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی نەرویجی که ڕۆژی ٣٠-10- ٢٠١٥ سازدرابوو، ئازادکرا.
ناوبراو تا ئێستا چه‌ند جارێک له وڵاتی نه‌رویج له‌سه‌ر فیکری ئیسلامی توندڕه‌و و په‌یوه‌ندی به‌و رێکخراوانه‌وه ده‌ستگیرکراوه.