ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند" كەرتی گەشتیاری لە رۆژانی جەژنی رەمەزان سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركردووەو هاتنی گەشتیاران ژمارەی پێوانەی تۆمار كرد كە زیاتر بوو لە 122 هەزار گەشتیار".
له راگه‌یاندراوێکدا که کۆپیه‌کی بۆ سپی نێردراوه هاتووه" ژماره‌ی گه‌شتیاران بە رێژەی 129% زیادی كردووە و، هاتنی گەشتیاران بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە هەزاران گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن".
ده‌سته‌که پێیوایه ئەم زیاد بوونە جووڵەیەكی بەرچاوی خستە بازاڕەكانی هەرێم و بوژانەوەیەكیش بوو بۆ ئابووری وڵات.
له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌کی زۆر گه‌شتیاری عێراقی و ئێرانی و تورکی سه‌ردانی شار‌و شوێنه گه‌شتیاره‌کانیان کرد‌و ئه‌مه یه‌که‌م ساڵه گه‌شتیاران به‌و ژماره زۆره رووبکه‌نه هه‌رێمی کوردستان.