كۆتایی شەوی رابردوو و پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی كودەتای سەربازیی لەتوركیا ژمارەیەك لە دانیشتوانی هەولێر روویان لە بەنزینخانەكان كردو قەرەباڵغییان دروست كرد.
بەپێی ئەو چەند وێنەیە كە ماڵپەڕی میللەت بڵاویكردوەتەوە خەڵك بۆ وەرگرتنی بەنزین سەرەیان گرتوە.
هەر لەمبارەوە سەرۆك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: لهگهڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کودەتا لە تورکیا، یەکەمین کاریگەریی کودەتاکە لە کوردستان هەستی پێکرد کە قەرەباڵغبوونی وێستگەکانی بەنزین بوو.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە وتارێکدا کە بە ناونیشانی (هێواش هێواش پەلە مەکەن) نووسیویەتی: "لهگهڵ دەستپێک و هەوڵە سەرەتاییەکانی کودەتاکەی تورکیا، لەم وڵاتەی خۆمان، یهکهم کاریگهری له کوردستان هەستی پێکرا، ئەویش قەرەباڵغ بوونی وێستگهکانی بەنزین بوون".
ڕوونیشی کردووەتەوە: "فەیسبووکنشینەکان بوونه سیاسی و شرۆڤەکار و چەندین تەحلیلی جۆراوجۆریان کرد، کەچی ئێستا دوای چهند سەعاتێک له کودەتاکە،،سەدا نەوەتی 90%ی تەحلیل و شرۆڤەکانیان بوو بە هیچ و هەڵە!".
ئاماژە بەوەش دەکات: "ئەوەی
باشە ئەنجامی کودەتاکە بەر لە ڕۆژهەڵاتن وەدیارکەوت، ئەگینا ئێستا بازاڕەکانمان قەرباڵغی
و قەیرانی نەبوونی گەنم، شەکر، ڕۆن، فاسوڵیا، سابوون و تایتیشی لێدەهاتا ئارا، خەڵک
خەمی زگی دەبوو، بازرگانە چاو چنۆکەکانیش خەمی گیرفان”.
ئومێد خۆشناو پێشی وایە،
باشترین کار بۆ خەڵک و سیاسی و شرۆڤەکارانی هەرێمی کوردستان ئەوە بووە کە بپرسن: "ئەرێ
ناسنامەی کودەتاچییەکان چییە؟ ئەرێ کودەتاچییەکان چۆن لە باشووری کوردستان دەڕوانن
و بۆ دۆزی گەلی ئێمه لە باکوور چییان پێیە؟ ئەرێ بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی
ئێمه لهگهڵ حکوومهتی ئێستای تورکیا چییە و پاش کودەتاکە چی لێدێت؟ ئەی لێکەوتەکانی
کودەتاکە دەربارەی وڵاتی ئێمە چی دەبێت؟”. دووپاتیشی کردووەتەوە، ئەو پرسیارانە جددیتر
بوون لە بەنزین و شرۆڤەی هەڵە.