سیریڵ فەتاح، خانمە هونەرمەندی کوردی دانیشتووی
سوید بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری کرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش چەندین وێنەی
ڕۆمانسی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام،
سیریڵ چەند وێنەیەکی خۆی و هاوسەرە نوێکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە چەند وێنەیەکدا
جەستەی هاوسەرە نوێکەی دەرکەوتووە کە پێدەچێت یاری لەشجوانی بکات.
سیریل ماوه‌ى 24 ساڵه له وڵاتى سوید نیشته‌جییه و خاوه‌نى
دووكچ و كوڕێكه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كارى وه‌رگیران ده‌كات و ماوه‌ى ١٣ساڵه له
هاوسه‌ره‌كه‌ى جیابووەته‌وه، له دیمانهكانیدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌كه‌ى لێك تێنه‌گه‌یشتوون و له ئێستادا وه‌ك دوو هاوڕێن، چونكه باوكى
منداڵه‌كانییه‌تى.
سیریل فه‌تاح له دایك بووى شارى سلێمانییه خاوه‌نى
چه‌ند به‌رهه‌م و كلیپێكه، دوایین كارى هونه‌رى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌لبومێك بوو به
هاوكارى ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر به ناوى " بابه " جگه له
كلیپ كردنى گۆرانییه‌كى ناو ئه‌لبوومه‌كه‌ى به ناوى "ئەبێ ئیتر"
كه بڕیاره به‌مزووانه بڵاوبكرێته‌وه.