زیاتر لە 20 زیندانیی كورد‌و سوننە مەزهەب لە ئێران لەسێدارەدران

ئەمرۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران پەیوەندی بە بنەماڵەی 20 زیندانی سوننە مەزهەبەوە كردوە كە بۆ وەرگرتنی تەرمی رۆڵەكانیان سەردانی پزیشكی دادوەریی بكەن.

بەپێی هەواڵێكی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران پەیوەندییان بە بنەماڵەی زیندانیانی سوننە مەزهەب كردوە كە گیراوەكانیان لەسێدارەدران‌و بۆ وەرگرتنی تەرمەكانیان سەردانی پزیشكی دادوەریی بكەن.

بەپێی ئەو هەواڵە شەوی رابردوو هێزەكانی ناسراو بە گاردی رەشپۆش لەزیندانی رەجایی شار، هێرشیان كردوەتە بەندێكی ئەو زیندانە‌و 36 زیندانیی سوننە مەزهەبیان بە دەست‌و چاوی بەستراوەوە بەرەو شوێنێكی نادیار بردوە.

بە پێی زانیارییەكان بەشێك لەو زیندانیانەی ئەمرۆ لەسێدارەدراون كوردن.




PM:04:47:02/08/2016