پلانداڕێژه‌رانی هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر كێڵگه‌ی‌ بای‌ حه‌سه‌ن له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركران

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەواڵی دەستگیركردنی 4 كەسی بەتۆمەتی پلانداڕشتن بۆ هێرشكردنەسەر كێڵەی بای حەسەن لەكەركوك بڵاوكردەوە.

لەو بارەیەوە، كەمال كەركوكی، بە میدیاكانی ڕاگەیاند، ئەمشەو سەعات نۆ لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركوك، بە هەماهەنگی لیوای (٢) و هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزی هاوپەیمانان، چاودێریی وردی چوار تیرۆریست كرا و سەعات یازدە و نیو، توانرا تێوەگلاوانی پلانی هێرشكردنەسەر كارگەی غازی (AB2) بەرامبەر باجوان دەستگیر بكرێن لە گوندی خڕبكێف كە ناسراوە بە (كێف).

ناوی گیراوەكان بەم جۆرەیە:

١-ڕیاز سلێمان  لەدایكبووی ١٩٨٢

٢-سعدون سلێمان  لەدایكبووی ٦١٩٨

٣-فیاز سلێمان لەدایكبووی ١٩٨٤

٤-سعد ڕیاز سلێمان لەدایكبووی ١٩٩٤

 سەرلەبەیانیی رۆژی 31ـی تەمموزی 2016، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر کارگەیەکی غاز لە سنووری رۆژئاوای شاری کەرکوک و چوار کرێکاریان کوشت.



PM:02:08:03/08/2016