وێنە...شاجوانەكەی ئینتەرنێت بەم شێوەیە لەسەر واحید هاتە دەنگ

شەبنام بارانی شاجوانی ئینتەرنێت لەسەر ڕووداوی هێرشكردنە سەر واحید عەلینەژاد دێتە دەنگ.

شەبنام بارانی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، لەسەر ڕووداوی هێرشكردنە سەر هونەرمەند واحید عەلینەژاد دێتە دەنگ و دڵتەنگی خۆی بەو ڕووداوە دەردەبڕێت.

شەبنام لە پەیامێكیدا بە زمانی كوردی نوسیوێتی "من لەجیاتی ئەو ناپیاوانە شەرمەندەم، تۆ هیچ عەیبێكت نییە، عەیب لەوانە، ئێمە لەجیاتی یەكتر گەورە بكەین، یەكتر سوك دەكەین".

چەند ڕۆژێك پێش ئێستاش واحید عەلینەژاد لەگەڕەكی خانەقای هەولێر لەلایەن سێ كەسەوە هێرشی كرایە سەر ئازار درا، چەندین كەسیشی لەشێوازی جیاواز دڵتەنگی خۆیان بەو ڕووداوە دەربڕی و پشتگیری ئەو هونەرمەندەیان كرد.



PM:02:16:03/08/2016