وێنە.. ژنەکەی بە نهێنی وێنە و ڤیدیۆی ڕووتی بۆ پیاوی تر ناردووە

دوای هەشت ساڵ هاوسەرگیری پیاوێکی ئیماراتی بۆی دەرکەوت هاوسەرەکەی وێنەی ڕووتی خۆی بۆ پیاوانی دیکە ناردووە، لە ئێستاشدا ئەو پیاوە داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی تۆمارکردووە.
ئەو پیاوە لە دادگا باسی لەوە کردووە رۆژێك مۆبایلی هاوسەرەكەی لەماڵەوە بەجێدەمێنێت و ئەویش بۆ ئەوەی بزانێت چی نامۆ لەو مۆبایلەیدا هەیە، دەگەڕێت بەناو وێنەكانیدا، پاش ئەوە بۆی دەردەكەوێت كە هاوسەرەكەی لەڕێگەی واتس ئاپەوە وێنە و ڤیدیۆی نیمچەڕووتی خۆی ناردووە بۆ چەند كەسێك و بەردەوام وێنەیان پێكەوە گۆڕیوەتەوە.
باسی لەوەشکردووە کە پێشتریش كە ژنەكەی بەردەوام دەچووە دەرەوە و پرسی پێ نەکردووە، رۆژێك بڕیار دەدات لەگەڵ هاوسەرەكەی بچێـە چێشتخانەیەك، بەڵام بەبیانووی ماندوێتی ناچێتە دەر لەگەڵ هاوسەرەكەی و پیاوەكەش دواتر كە دەگەڕێتەوە، دەبینێت، بە جلێكی نیمچە رووتەوە سەرقاڵی چات كردنە .





PM:07:30:09/08/2016