قەیرانێکی دیکەش لە هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات

لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند کە قەیرانی نەوتی سپیش بۆ هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان دروست دەبێت بە هۆی دابەشنەکردنی نەوتەوە.

وەزارەتی سامانەسروشتییەکان ڕایگەیاندووە کە ناتوانن نەوتی سپی دابین بکەن و ئەمەش دەبێتە  هۆی دروستبوونی قەیران و کەمبوونەوەی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستاندا.

نافز مستەفا سەرۆکی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند گەر بێت و نەوت دابین نەکرێت ئەوا نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەش بەوە دەکات کە گەر نەوت دابین نەکرێت لە ناوچە دووردەستەکان بڕینەوەی دار زیاد دەکات و ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژینگە دروست دەکات.



PM:05:39:10/08/2016