فەرهاد پیرباڵ باس لە جیابوونەوەی لە ئاڵا دەکات

فەرهاد پیرباڵ نوسەری دیاری کورد ڕۆمانێکی نوێ بڵاودەکاتەوە بە ناوی " ههههە"، عەشق، ئەوینی تاهەتایی بەشەر بۆ خودا - زەواج، نەفرەتی هەمیشەیی خودا لە بەشەر" و دەشڵێت " كتێبەمدا ئازادانە قسەم كردووە، هۆكاری لەیەكتر جیابوونەوم لەگەڵ (ئاڵا).. فێمینست هۆشیان پێ دێتەوە سەر خۆی"

فەرهاد پیرباڵ لە بارەی كتێبە نوێیەكەی ڕایگەیاندووە "من وەك نووسەرێك چ ئومێدێك، چ ڕێگا چارەسەرێكم پێیە تا ڕۆژی نەشری ئەم كتێبەم ڕێم لێگیرابوو بیگەیەنم بە دەستی گەلەكەم؟".

ئاشكراشی دەكات: "لەم كتێبەمدا ئازادانە قسەم كردووە، هۆكاری لەیەكتر جیابوونەوم لەگەڵ (ئاڵا).. فێمینست هۆشیان پێ دێتەوە سەر خۆی، سەلەفیەت سەری لێم دەسوڕمێ، كۆمینیست ناوم پێی لێدەنێن گیڤاڕا، ئەم ئەزمەیەی ئەمڕۆشی پێ چارەسەر دەبێ"

زیاتر روونی دەكاتەوە: "ئایا هیچ مەترسییەك هەیە من لەم كتێبەمدا دەسنیشانم كردبێت بۆ سەر ئاسایشی جیهانی و یۆنسكۆ "كە من باش باش بە بەڵگەوە زانیاریم لەبارەیانەوە هەیە و ئێوە نایزانن".



PM:07:38:10/08/2016