بزووتنەوەی گۆران لە زاری قادری حاجی عەلیەوە رەتیکردەوە کە نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی پێشوازی لە نوێنەری بارزانی فواد حسێن نەکات.
قادر حاجی عه‌لی، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی دوارۆژ، وتی"له‌كاتی هاتنی نوێنه‌ری بارزانی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا، سه‌ره‌تا به‌ته‌له‌فۆن من ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام تائێستا فوئاد حسێن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پێوه نه‌كردوم سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه دیاره‌ی گۆڕان ڕه‌تیكرده‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا باسی له‌وه‌كردبێت، پێشوازی له‌فوئاد حسێن نه‌كات،
جه‌ختیشیكرده‌وه، تائێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیان ڕانهگهیاندون فوئاد حسێن كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای گۆڕان، بۆیه هیچ بڕیارێكیان له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه نه‌داوه، كێ له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بێته‌وه.
هەفتەی رابردوو د. فواد حسێن خوولی دووەمی گفتوگۆکانی بۆ چارەسەری کێشە سیاسیەکانی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان دەستپێکردو سەرەتا بەجیا لەگەڵ عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و سەلاحەدین بەهادینی ئەمینداری یەکگرتوو کۆبوەوە.