ڤیدیۆ... بزانە ئەستێرە وروژێنەرەكەی توركیا بەهۆی پشتگیرینەكردنی ئاردۆگانەوە چی لێدەكرێت

بەهۆی پشتگیری نەكردنی ڕەجەب تەیب ئاردۆگانی سەرۆكی توركیا و سەرجەم ئاهەنگەكانی ئەستێرەی بەناوبانگی توركی سیلا گەینج ئوغلو هەڵدەوەشێنرێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی لاستامبای ئیتاڵی شارەوانی چەند شارێكی توركیا بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی ئاهەنگەكانی سیلا گەینج ئوغلو، ئەمەش بەهۆی پشتگیری نەكرنی ئاردۆگان و ڕەتكردنەوەی بەشداری كردن لەو ئاهەنگانەی دوای كودەتا شكستخواردووەكە ئەنجام دەدرێت.

پێشتر سیلا وتبووی "بەهەموو شێوەیەك دژی كودەتا و دەسەڵاتی سەربازیم، بەڵام لە هەمان كاتیشدا نامەوێت بەشداری ئەو ئاهەنگانە بكەم".

ڕۆژی حەوتی مانگی ڕابردوو لە گۆڕەپانێكی ئەستەمبوڵ ئاهەنگێكی گەورە بۆ چەندین ئەستێرەی توركیا ئەنجامدرا كە ملیۆنان كەس ئامادەی بوون مەبەست لێی پشتگیری ئاردۆگان و دەسەڵاتەكەی بوو.



PM:02:32:13/08/2016