گرووپێکی مافیاوی سیاسی لە سلێمانی زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی دەکوژن

گروپێکی مافیاوی سیاسی کە تا ئێستا لە سلێمانی ١٤ کەسیان لێدەستگیرکراوە زیاتر لە ١٠ هاوڵاتیان لە سلێمانی و دەوربەری بەبێ هیچ تاوانێک، کوشتووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە سپی راگەیاند ماوەی مانگێکە ئاسایشی سلێمانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو دەستگیرکردنی گرووپێکی گەورەیی مافیاوی و سیاسین لە سلێمانی کەچەندان تاوانی کوشتن و تاڵانی جۆراوجۆریان دژی هاوڵاتیانی سلێمانی ئەنجامداوەو تا ئێستا ١٤ کەسیان لێدەستگیرکراوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، ئەو تۆمەتبارانە دانیان بە تواناکانیاندا ناوەو چەندان توانی جۆراوجۆری کوشتن بە فیشەک لە رێگای نیشانە نانەوەو سووتان و کوشتنی ئافرەت و دەستدرێژی سێکسی کردە سەر کچ و ژنی خەڵکیان ئەنجامداوەو هەندێکیشیان تۆمەتی تریاکیان لەسەر ساغبۆتەوە.

سپی زانیوویەتی ئەو تۆمەتبارانە لە لێکۆلێنەوەدا دانیان بە کوشتنی ١١ کەسدا ناوە، لە کاتێکدا هەندێک زانیاری ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی کوژراون ٢٥ هاوڵاتی کوردو عەرەب لە پیاو وژنن.

ئەو سەرچاوەیە ئەمەی بە گرووپەکەی شێخ زانا ساڵی ٢٠٠٥ ی  هەولێر شوبهاند کەچەندان تاوانی جۆراو جۆر قێزەونیان ئەنجامدا، سەرچاوەکەی جەختی لەسەرئەوە کردەوە کە ئەم توانانەی ئەم گرووپەی سلێمانی ئەنجامیان داوە لەو توانانە دڕندانە ترە.

  
سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەنێو ئەو گرووپە تۆمەتبارەدا کەسانی سەر بە پاراستنی پارتیان تێدایەو، ئەو حیزبەش بۆ بەردانی کادیرەکانی خۆیان پەیوەندیان کردووە بە یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی و بەمەبەستی ئازاد کردنیان، لەدوا هەوڵیشدا پارتی دەیەوێت دۆسیەی دادگاییەکەیان بگوازێتەوە بۆ هەولێر، بەڵام تا ئێستا ئاسایشی سلێمانی رەزامەندی پێشان نەداوە، لە کاتێکدا فشارەکانی پارتی بەردەوامە. 

ئەدهەم بارزانی بەرپرسی سەرکردایەتی پارتیش لە سلێمانی لەسەر ئەو پرسە لە لێدوانێکیدا بە رادیۆی نەوای راگەیاند" "بەدواداچوون كراوە و وەفدێكی ئاسایش لە هەولێرەوە ڕەوانەی سلێمانی كراوە بۆ بەدواداچون لەسەر بابەتی دەستگیركردنی (ئەیوب عوسمان عارف)، بەدوو شێوە تاوانیان ئاراستەی ناوبراو كردووە، بەڵام هیچ تاوانێكی لەسەر نییە، تەنانەت ئەوكاتەی دەستگیریش كراوە فەرمانی دادوەر نەبوە بۆ دەستگیركردنی".



PM:03:35:15/08/2016