وێنە.. تۆمەتباری سەرەكی "باندە مەترسیدارەکە"ی سلێمانی ئازاد كرا

پاش بڵاوبوونەوە هەواڵی دەستگیركردنی ژمارەیەك لەئەندامانی باندێكی مافیایی مەترسیدار كە زیاتر لە 10 هاوڵاتیان لەسلێمانی كوشتووە، تۆمەتباری سەرەكی باندەكە پاش دەستگیركردنی لەلایەن ئاسایش ئازاد كرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند كە  تۆمەتباری سەرەكی ئەو باندە مەترسیدارەی چەندین هاوڵاتیان لە سلێمانی كوشتووە‌و ناوی "ئەیوب ئەبو ریشە"یە پاش ئەوەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر دەكرێت، ئەمرۆ پاش لێكۆڵینەوە ئازاد كرا.

سەرچاوەكە وتیشی: ئەیوب ئەبو ریشە  كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانە‌و تۆمەتبارە بەوەی سەرۆكایەتی ئەو باندەی بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە لقی چواری پارتی ساز بكات.




PM:05:18:15/08/2016