ڤیدیۆ...بزانە ئەحمەد خەلیل بەنیازی چییە؟

هونەرمەندی لاو ئەحمەد خەلیل كۆنسێرتێك گەورە لە شوێنێكی گەشتیاری ئەنجام دەدات.

ئەحمەد خەلیل لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆنسێرتێك بۆ هەوادارانی لە چاڤی لاندی شاری سلێمانی ئەنجام دەدات و چاوەڕوانیش دەكات هەودارانی لەڕۆژی كۆنسێرتەكە لەو شوێنە كۆببنەوە.

كۆنسێرتەكە ڕۆژی 22/9/2016 كاتژمێر حەوتی ئێوارە بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەكرێت كەسانێكی زۆر لە هەواداری ئەو هونەرمەندە ئامادەی بن.

ئەحمەد خەلیل لە ماوەی ڕابردوودا نوێترین ئەلبومی خۆی بڵاوكردەوە بەناوی وەفا بڵاوكردەوە كە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا، لەماوەی ڕابردووشدا كلیپێكی نوێی بۆ یەكێك لە تراكەكانی ئەلبومەكە وێنە گرتووە و بەم زووانە بڵاویدەكاتەوە.



PM:02:19:18/09/2016