9 منداڵ لەسلێمانی دەستگیركران
پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند کە ١٠ کەسیان دەستگیرکردووە و ٩یان منداڵن، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەوە تۆمەتبارە كە سەرپەرشتی منداڵەکانی کردبێت.
لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە " بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی کەسێکی دەستگیر کرد بەناوی (ه،ع)کە بە ڕەگەز عەرەبە و گوماندەکرێت سەر پەرشتیاری چەند منداڵێکی کردبێت لە ترافیک لایتەکانداکە ژمارەیان (9)منداڵە و لە سلێمانی کاریان کردووە".
هەر بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە ئێستادا ئەو منداڵانە دەستگیر کراوون و ڕەوانەی بەشی پۆلیسی نەوجەوانان کراون و لێکۆلێنەوەکان دەستیان پێکردووە لەسەریان.
PM:02:01:20/09/2016