بایکۆتکردنی ژمارەیەک فەرمانگە بەردەوامە

‌فۆتۆ .. ئەرشیف
بەیانی ئەمڕۆ ٩/٢٦ ژمارەیەک لە فەرمانگەکانی ناوچەکای زۆنگی سەوزو شینی بەردەوامن لە بایکۆتکردنی دەوام.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی، سەرجەم فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەی سلێمانی و پشدەرو رانیەو حاجیاواو چوارقورنە و گەرمیان چەمچەماڵ و هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کرد.

هەروەها دادنووسی دووی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردوو ئەو هاولآتیانەی سەردانی ئەو فەرمانگەیەیان کردبوو کارەکانیان بۆ بەڕێنەکرا.

بایکۆتکردنی فەرمانبەری ئەو فەرمانگانە بەئامانجی چاوخشاندنەوە بە پاشکەوتی مووچە و پێدانی مووچەی مانگانەو نەهێشتنی گەندەڵی بایکۆتی دەوامیان کردووە.  


AM:11:22:26/09/2016